بابەتی هەفتانە
نوسەرکوژی
بەختیار عەلی
٣٠/٥/٢٠١٠ |
کوشتنی نوسەران لەسەر تێکست ئەگەرچی لێرەو
لەوێ لە مێژوودا دووبارەدەبێتەوە، بەڵام گەر ڕاستگۆبین، دەبێت بڵێین کە ئەمە
هەرگیز دیاردەیەکی باو و بەربڵاو نەبووە، بەڵکو لە ڕاستیدا زۆر دەگمەنە.
واتە ژمارەی نوسەرانی ڕەخنەگر لە دونیادا سەدان و هەزاران جار لە ژمارەی ئەو
نوسەرانە زۆرترن کە لە سەر تێکست دەکوژرێن یان دەگێرێن. لەم نوسینەمدا نامەوێت
ئاوڕ لە کولتووری نوسەرکوشتن لە خۆرئاوادا بدەمەوە، چونکە بە دڵنیاییەوە ڕاستەوخۆ
کەسانێک دەنگ بەرزدەکەنەوە و دەڵێن کە خۆرئاوا و خۆرهەڵات بەراورد ناکرێن و
ئەمجۆرە بەراوردانە دروست نین و ڕاستی ناپێکن... بۆیە بە ناچاری دەگەڕێمەوە
بۆ کولتووری ئەدەبی کۆن و لەسەر ڕوبەری هیجا و ڕوبەری کوشتن لە ڕۆشنبیری عەرەبی
و ئیسلامیدا قسەدەکەم و کەمێک خۆمان بە خێڵە عەرەبییە بەدەوییەکانی هەزار ساڵ
لەمەوبەر بەراور دەکەم بۆئەوەی ببینم ڕۆحی لێبوردن لای ئێمە یاخود لای ئەوان
گەورەتربووە. هەڵبەت هەموو دەزانین کە هیجا یاخود «هەجو» بەشێکی گرنگی ئەدەبیاتی
کۆنی خۆرهەڵاتە و هەندێ کاریگەری کەم و کاڵیشی پەڕیوەتەوە بۆ ناو ئەدەبی کوردی
وەک لای شێخ ڕەزا دەیبینین....
زیاتر بخوێنهوه...
|
| |
بابەتی هەفتانە
منداڵانی
نیوەشەو
بەختیار عەلی
٣٠/٥/٢٠١٠ |
لە ڕۆمانە زۆر گرنگ و قەشەنگەکەیدا «منداڵانی
نیوەشەو» سەلمان ڕوشدی لە ڕێگای چەند سەدلاپەڕەیەک و بە کۆمەکی پاڵەوانە «لووت
زل و گوێچکە پانەکەی» «سەلیمی سینایی» بەسەرهاتی نەوەی دوای سەربەخۆبوونی هیند
دەگێڕێتەوە.
منداڵانی نیوەشەو یانەیەکە ئەو منداڵانە دروستیانکردوە کە لە شەوی ڕاگەیاندنی
بەیاننامەی سەربەخۆیی هیندوستاندا لەدایکبوون و لەڕێگای تێلیپاتییەوە دەتوانن
پەیوەندی لەگەڵ یەکدا بگرن، ڕۆمانەکە دوای سەفەرێکی درێژ بە ناو مێژووی هاوچەرخی
هیند و مێژووی تایبەتی پاڵەوانە سەرەکییەکانیدا دەگاتە ئەو شوێنەی دەسەڵات
ناچاردەبێت، «منداڵانی نیوەشەو» واتە نەوەی دوای سەربەخۆبوون لە قەڵایەکی گەورەدا
کۆبکاتەوە و بیانخەسێنێت. ڕۆمانەکە یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیست،
بەڵام گەر لەسەر ئاستی گشتیدا تەماشابکەین، زاراوەی منداڵانی نیوەشەو و چارەنوسی
منداڵانی نیوەشەو چیرۆکێکی بەتەنیا هیندیانە نییە. من سەردەمانێک کە ڕۆمانەکەی
سەلمان ڕوشدیم خوێندەوە یەکەم وێنە دوای داخستنی کتێبەکە بەخەیاڵمدا هات، تابلۆکەی
فرانسیسکۆ گۆیا بوو «ساتورن یەکێک لە منداڵەکانی دەخوات». لەو تابلۆیەی گۆیادا
ساتورن دیمەنێکی ترسناکی هەیە و بە هێزێکی لە ئەندازەبەدەرەوە یەکێک لە منداڵەکانی
گوشیوە و سەری لێکردۆتەوە و بەجۆرێک سام هاوەریش...
زیاتر بخوێنهوه...
|
| |