left right
ڕەگەزى شێوەكارى لە شارى مۆسيقارە سپيەكاندا
شاخەوان صديق
(دونيا لەناو تابلۆدا نەبێت، هيچ وەختێك گۆڕانكارى بەسەردا نەهاتووە،ئەوە ماتتيس و پيكاسۆن سەيركردنى ئێمە يان بۆجيهان گۆڕيوە نەوەك موحەمەد و ماركس)
د.موساى بابەك

پێش دەست پێكردن بە قسە كردن لەسەر هيچ كام لە ڕەگەزەكان و شيتەڵكردنى (هونەرو جوانى و ئيستاتيكا) لە ڕۆمانەكەدا ئەوا دەبێت ڕاستەوخۆ لە بەردەم پرسيارى ئەوەدا بوەستين (كەبۆچى؟ نوسەرهەوڵى داوە مێژوو زياتر لە سى وپێنچ ساڵى (نەگبەتى و نەهامەتى) پڕ كارەساتى ولاَتێك لەڕێگەى هونەرەوە بيگێرێتەوە، بەو پێەيەى كە ڕۆمانەكە دابەش كراوە بەسەر دوو(ڕەگەزە) گرنگەكەى هونەردا (مۆسيقاو شێوەكارى) ياخوت دەكرێت بڵێن هونەر باشترين و چاكترين وەسيلەيە بۆ دەربڕين و مرۆڤ دەتوانێت چاكتر لە هەرشتێكى كە تەعبيرى پێبكات. يان بە جۆرێكى كە نوسەر دەيەوێت بڵێت (جەنگ و ماڵ وێرانكارى چەند هەوڵدانە بۆ لەناو بردنى بە هێندەش پاڵنەرن بۆ دروستبوونى كارى ناوازەى هونەرىء دەبنە ئيلهام لاى كەسى هونەرمەند بۆ دەرخستن و بەستنەوەى (هونەر)بەژيان و ڕوداوەكانەوە) ڕەنگە بۆ سەلماندنى قسەكانيشمان تابلۆى (جيرنيكا) پيكاسۆ باشترين بەڵگەبێت. كەواتە قسەكردن لەسەر(هونەرقسەكردنە لەسەر جوانى وئيستاتيكا لە ژياندا. هيچ كاتێكيش(هونەرو جوانى و مردن و ئيستاتيكا) لەيەك جيا نابێتەوە و بە هەموويان جيهان وەك ئەوەى هەيە دەخوڵقێنن هەروەك چۆن برجيسۆن دەڵێ(جيهان كارێكى دەوڵەمەندترو بە پێزترە لە هەموو كارێكى هونەرى تر. چونكە هيچ بوارێكى بەراوردكردن لە نێوان ئەوو، بەرهەمى هيچ هونەرمەندێكى تردا هەرچەندە مەزن بێ-نيە)
بە هەرحاڵ من لەم نوسينەمدا گشت لايەنە جوانەكانى تر ناو ڕۆمانەكە بە جێدەهێڵم تەنها دەمەوێت لەسەر ڕەگەزى شێوەكارى بوەستم كە بەشێكى سەرەكى ناو ڕۆمانەكەيە دواتريش هەر تابلۆى(شارى مۆسيقارە سپيەكان)ە دەبێتە كليل و نهێنى ناو ڕۆمانەكە هەرچەندە ورد بوونەوەو شيتەڵكردنى لايەنەكەى كەى بەگشتى گرانە، بەڵام ئەوەندەى كرا ڕوونى دەكەينەوە. سەرەتا نووسەر لە زمانى (د.موساى بابەك)ەوە هۆشيارى لەمەڕ گرنگى پاڕاستنى بەرهەمە هونەريەكان دەدات، چونكە ئێمەى كورد ڕەنگە هەژارترين ميللەتبين كە ئەرشيفى هونەريمان نيە كە ئەوەش بۆ هونەرى نەتەوەيەك گرنگە ئەوەتا لە (لا -110 111 ) ى ڕۆمانەكەدا پێمان دەڵێ(هەمو تابلۆيەك شتێكى ناوازەيەو يەك دانەيە. هيچ كۆپيەك شوێنى تابلۆ ڕاستە قينەكە ناگرێتەوە, مرۆڤ دەتوانێت لە يادەوەريەكاندا شيعرێك هەڵگرێت,چيرۆكێك دەماودەم بگێڕێتەوە بەڵام تابلۆ جگە لە خۆى هيچ جێگايەكى ترى نيە بۆ ژيان, كە فەوتا ئيدى دروست نابێتەوە.)
ترسى گەورەى نوسەر ترسى نەبوونى فەوتانى هونەرى ميللەتێكە كە كۆنترين مرۆڤێكن لەسەر ئەم زەويەدا ژياون ءخاوەنى چەندين شارستانى كلتورو هونەر بوونە، بەڵام كاتيك
دەتەوێت لە مێژووى تەنها تەنها يەك تابلۆ بكۆليتەوە بێ هيوا دەبيت، بەهۆى نەبوونى تەنها يەك كارى هونەرى پارێزراوەوە بۆيە دەكرێت بڵێين خەمى نووسەر خەمى ونبونى مێژويەكە كە بەمێژووى هونەرناسراوە بۆيە دەڵێ :
(تابلۆ تاكە شتێكى هونەريە كە لە تەنهاى ناوازەيدا وەك تەنهاى ناوازەى مرۆڤ وايە.پاراستنى تابلۆيەك پاراستنى مرۆڤێك وايە لەكارەسات. ڕزگاركردنى پەيكەرێك وەك ڕزگاركردنى ژيانێك وايە لە مردن) هيچ شتێك بە ئەندازەى هەستكردن بە نەمان و فەوتانى جوانى قورس نيە، چونكە مرۆڤ و ئەو ژيانەى تێدا دەژى جگە لە جوانى هيچ شتێكى تر تێدانيە كە ئاڕاستەكراوى بەختەوەرى بێتە، ڕەنگە قسەو باسى جياواز لەنێوان بيرمەنداندا لەمەر پرسى جوانى هەيەء دونيايەك واتا هەڵ دەگرێت ئەفڵاتۆن دەڵێ (دەبێ لە سەرەتاى بوونى هەموو جوانيەكەوە جوانيەكى هەوەڵى هەبێ، كە ئەوشتانە جوان دەكات كە پيچيان دەڵێن جوان وەتەنها بە ئامادەبوونى ئەو جونيە هەوەڵى هەيە. بە هەرجۆرێ بێت ئەم شتانە جوان دەبن ئەو جوانيە هەوەڵيە، ئەو جوانيەى كە لە ەروو هەمووجوانيەكەوەيە:جوانى ئايديالە، جوانى موتَڵەق، جوانى خودايى.) ئەگەر تۆزێك بەوردى بەشەكانى ئەم ڕۆمانە بخوێنيتەوە سەراپا باس كردنە لە جونى و ئيستاتيكاو ترس لەنەمانى فەوتانى يان، چونكە ئيستاتيكا بۆخۆى بەشبَكى گرنگى فەلسەفەيەو دابەش دەبێت بەسەر سێ قۆناغدا مادام پرسى يەكەم و كۆتاى نوسەر لەم ڕۆمانەدا پرسى ئيستاتيكايە گەرچاوى لێبكەيت نوسەر هەوڵى داوە ڕۆمانەكە دابەش بكات بەسەر هەرسێ بەشەكەى ئيستاتيكادا كە پێك دێت لە(لۆژيك و ڕەوشت و جوانى)و دواتريش بۆ هەڵسەنگاندن و بەئاگاوون و قسەكردن لەسەر ئەمانە (ڕەخنەگر) جدى دروست دەبێت كە ئيشى هەوڵدانە بۆ ڕێگرتن لەكارى ناهونە رى لە هونەرى ءجياكردنەوەيان و پاراستنى كارە هونەريەكان بۆيە نوسەر لەم ڕۆمانەدا دەبێتە ڕەخنەگرءگێڕەرەوەى جوانى و لە ڕێگەى موساى بابەكەوە هەوڵدەدات (مۆزەخانەى نهێنى پاراستنى جوانى) دروست بكات كە لەگەشت شوێنێك و گشت شارێكدا كاريان پاراستن و فەوتانى جوانيە لە مردن، يەكێكى كە لە ترسە سەرەكييەكانى نوسەر ئەوە كە پێى وايە هونەرو جوانى بە تەنها جەنگ و ماڵوێرانى لە ناوى نابەن بەڵك و هەندێكجار مرۆڤ خۆى لەناوى دەبات مرۆڤ كاتيك كە بە ناوى هونەرو هونەرمەندێتيەوە هونەر لە بە چاوى خەڵك دەخەن و چاوى بينەر تێك دەدەن، چونكە هونەرى ڕاستەقينە هاوكێشەنيە لە هەر ساتێكدا ويستت فێرى بيت مرۆڤ دەبێت هونەر لە ناوەوەيدا هەبێت دەبێت لە مانداڵييەوە هونەريانە لە دايك بووبێت و گەورە بوو بێت نەك وەك كەسانێك لەناوياندا هونەر مردوەو بە پاڵى خەڵكانى كە گەورەدەبن بۆيە بۆ موساى بابەك گرنگنيە كە بەتەنها تابلۆى ئەو هونەرمەندانە بپارێزێت كە لە ناويان هەيە، بەڵكو بە شێكى زۆرى تايبلۆكان هى كەسانێكن كە هيچ كەس نەى ناسيون ئەوەتا دەڵێ (ئەمانە هونەرى كەسانێن كە لە ژێرەوە مێژووى نهێنى مەملەكتێكيان نوسيوەتەوە) لاى نوسەر زۆرو بۆرى لە كارى هونەريدا بەفيرۆدانى كات و كوشتنى تواناى هونەريەو بۆيە (جەلادەت) كاتێك تابلۆيەكى شارى مۆسيقارە سپيەكان دەبينێت دەڵێت ( بەسە مرۆڤ نيگارێكى وابكات و بمرێت)ڕۆشنبيرى نوسەر رۆشنبيريەكى گشتگيرو بەردەوامە دەيەوێت لەڕێگەى ڕۆمانەكەوە مێژووى پڕلە مرۆڤ دۆستانى هونەرمەندانەوە پاشان گرنگى هونەرى شێوەكارى بۆ ژيان ڕونبكاتەوە، بەڵام ديسان بە ئاشكرا هەست بە ترسى نوسەرلەمەر كارەكە دەكەين و تێدەگەين كە خەمى يەكەم و كۆتاى نوسەر پاراستنى هونەرو كلتور نەتەوەييەوخەمى گەورەى ئەو فەوتانى بەرهەمە هونەريەكانە پاشان فێرمان دەكات كە شێوەكارى چەندە دەورى گرنگ لە نەمرى مرۆڤ و ناوەكى داهەيە كە دەمانگەيە نێتە ئەو ڕاستيەيەى ئەگەر هونەر شێوەكارى تابلۆ نەبوايە بەشێكى گرنگى مێژوو وندەبوو دەفەوتا ئەوەتا موساى بابەك دەڵێ( تابلۆ دەمرێت بۆ هەتا هەتايە دەمرێت، فروسەتى نيگارێك بۆ ژيان فرسەتى شيعر يان مۆسيقايەك گەمترە . بەڵام ئەوشتانەى تابلۆ دەربازيان دەكات، دەيان بات بۆ ئەدەبيەت، لە هەرشتێكى نەمرى ديكە بينراوترو بەرجەستە ترن. تواناى مۆناليزا لەسەر مانەوەى هەزاران جارلە ئيمپراتۆرە گەورەكان لەسەر ژيان و بەردەوامى درێژەترە. پادشاكان دێن و دەڕۆن. سەرۆكەكان دێن و دەڕۆن، بەڵام مۆناليزا تەمەنى لە هەموويان درێژترە مێژوو دەڕوات بەڵام مۆناليزا هەر لەوێيە مايايى ڕوتوقوتى گوَيا هەميشە هەتا ئاخيرمرۆڤ لەسەر ئەم ئەستێرەيە دەمێنێتەوە لەو ياداو چاوە عەيارەكانى سەيرمان دەكات. ئۆڵمپياتى چاو خومار كارەكەرە ڕەش پێستەكەى هەر لەوێن ئەستێرەكانى ڤان كوخ هەر لەوێن. با ئەستێرەش لە ئاسمان نەمێنێت بابەيانيەك هەستيت و كەوتييتە زەمينەوە بێ ئاسمان و ئەستێرەى، تائەبەد ئەستێرەكانى ڤان كوخ لە سەرماندان.(لا263)
ئەمە ئەو هەست كردنەيە بەجوانى هونەرى كە پێم وايە نوسەر زياتر لە شێوەكارانيش هەستى پێكردوە گێڕانەوەى مێژوو بەقەدەر مێژوويەكە كە دەكرێت ڕاسترين مێژوو بێت كە مرۆڤايەتى پشتى پێببەستێ جياواز لە مێژوويەك كە سياسيەك دەينوسێت نەمرى هونەرى نەمريەكە تا ئەبەد، چونكە هونەر گەڕانە بەدواى حەقيقەتى شتەكانداو دووبارە داڕشتنەوەيان لە بەرگێكى تردايەوەو بەجۆرێك كە كەواتە هونەر داهێنان دەكات و بۆ خۆژيانيش واتە داهێنان كە بەرهەمى داهێنانێكى ئيلاهيە هونەريش هەست كردننيە بە ئەو شتانەى كەنايان بينين، بەڵكو بينينى ئەو شتانەيە كەدەبێت بيبينين. كەوتە دابەش كردنى مێژوى ولاَتێك لە نێوان سيوپێنج ساڵ رووداو كارەساتدا بەسەر هونەرى شێوەكارى و مۆسيقادا مرۆڤ بەرەو ئاماژەيەك دەبات.
كە بەوەستان لە بەردەم ئەو هەزارەها تابلۆيەدا كە بۆكارەساتە شومەكانى ئەم ولاَتە كێشراون بگەڕێتەوە ناو تراژيديان و هەست بە هات و هاوارى مرۆڤێكى بێتاوان لە كاتى كۆتاى تەمەنيدا و هاوارەكانى سەرو خەياڵى هونەرمەندانى بكات، ئەو كات فڵچە بەسەر تابلۆيەكدا دێنێت، چونكە هەست كردن بەو چركە ساتانەى هەست كردن بە جوانيەك كە مرۆڤێكى بێتاوان لە پێناويدا دەمرێت هەست كردنە بە ئازارى هونەرمەندێك كە لەكاتى هاوارى ئەو مرۆڤە لە مردن رزگار دەكات و دەيكاتە نەمرە وەك (هوتوشون) دەڵێ(ئەگەر ئێمە لە خۆماندا هەستى جوان ناسيمان نەبووايە ئەوا دەشياخانوو جلو بەرگ ببين و بەكەڵكيان بزانيت ) بەڵام ئاخۆ ئايا جوانى دەبێت چى بێت؟ ئەمە ئەو پرسيارە حەتمى و پڕ لە قسەو باسەيە كە نوسەرچەند بارەى دەكاتەوە ئايا ئەو كارانەى بەناوى جوانى هونەرەوە دەكرێن بەڕاست هەمووى هونەرى جوانن؟؟ نا نوسەر لەوە دڵنيايە كە خەڵكانێك ئەمڕۆ لاف و گەزاف لێدەدەن و خۆيان بە پێشڕەوانى جوانى ناوزەند دەكەن بۆيە دەڵێ(خەڵكانێك هەن ڕێگاى هونەريان بۆ نادۆزرێتەوە خۆيان دەكێشن بە ديوارە ڕەقەكاندا وە پێيان وايە ئەو خۆپياكێشانە ڕێگاى هونەريان بۆ دەكاتەوە. هونەر ڕێگەيەكى كراوەيە تا ناكۆتا. بەڵام ڕۆشتن بەو ڕێگەيەدا شفرەيەكى تايبەتى دەوێت .
پاشان دەڵێت(هەرشتێك هونەر نەبێت و مرۆڤ بەناوى هونەرەوە پێشكەشى دونياى بكات وەك ئەوە وايە ژەهرێك بەناوى ئاوى زولاَڵەوە بفرۆشيێت)لا138 خەمێكى ترى نوسەر خۆشەويستە ئەو خۆشەويتيەى كە لە يەك هەڵوەشانەوەو نەمانى لە نێوان تاكەكانى ئەم كۆمەڵگەيەدا خەريكە مەترسى دەنێتەوە (خۆشەويستى بۆيەكتر بۆ خاك بۆ دين بۆ هونەر بۆ جوانى هتد...) ترسناكترين لايەن كە ڕۆڵى لە دواكەوتنى زۆربەى تاكەكاندا هەيە خۆشەويستە كە كار لە بيرو هۆشى مرۆڤ دەكات، چونكە خۆشەويستى ئارەزوو بوونەى لەو شتانەى كە نيمانن وادەكات مرۆڤ خۆى پەلكێش دەكات و لە ژيان دادەبرێ ئەوەتا (لا456)داو لەڕێگەى(مستەفاى شەونمەوە) تراژيدياترين چيرۆكمان بۆ دەگێڕێتەوە چيرۆكى مستەفا بەگ و لەيلاى نيلوفەر كەپاش دابڕانيان وادەكات ئيدى بۆ هەرگيز نيگار نەكێشێت، چونكە ئەوەى لەڕێگەى خۆشەويستيدا ڕەنج دەكێشێت هەست بە هيچ ئازارێك ناكات لە پێناو گەشتن بەو ئامانجە مرۆڤ ئامادەى گيان فيداييە نەك هونەر بۆيە شكستپير دەلێت(لە ڕاستيدا خۆشەويستى جۆرێكە لە ئازار، بەڵام بێبەشيە لەو مردنە) بۆيە نوسەر هەست بەو دەردە كوشندە دەكات كە زۆربەى گەنجەكانى ئێمە پێوەى دەناڵێنێت چەندين كەس بوون بە شاعير چەندين بوون بە نيگار كێش و نوسەرو مۆسيك ژەن لە پێناوى خۆشەويستيداو پاشان خۆيان ون كردو لە بيرچوونەوە هەرچەندە ناكرێت لەم نوسينە كورتەدا باس و خواسى لەسەر تەواوى لايەنەكانى ئەم ڕۆمانە بكەين، بەڵام دوبارە لە كۆتاى ڕۆمانەكەدا نوسەر دەمان باتەوە ناو مۆزەخانەى نهێنى پێمان دەلێن هونەرو كلتورو جوانى ئەم ولاَتە بۆ بەهەدەر بڕوات با هەموومان نهێنى ئۆقيانوسى هاوارەكان لەبەركەين و بيپارێزين، چونكە ئەو هەست بە مردنى جوانى نزيك بونەوەى لە فەوتان دەكات بەو هەموو تەفسيرە هەڵەو خراپەى لە بەرامبەريدا دەكرێت بەو هەموو ناحەقيەى كە لەجوانى دەكرێت بۆيە دەڵێ(ئەوەى كە نامرێت و ئەبەديەتە جوانى ناو تابلۆكانە تۆپێت وايە كەسەيرى پۆرترێتێكى ڤان كوخ خۆى دەكەين؟پێتوايە سەيرى تابلۆيەكە ناپليۆن دەكەين سەيرى ناپليۆن دەكەين؟ بێگومان نا ئێمە سەيرى جوانيەكەى دەكەين كە تەواو لەناو كارەكتەرەكان جيابۆتەوە. ئاخ بۆ ئەو كيژە ئەسمەرانەى كە گۆگان وێنەى كێشاون ناويان چي بووە دەخوازين؟ من وتۆ كە سەيرى پەيكەرێكى بودا دەكەين سەيرى نيگارى خوادا يان پێخەمبەر ناكەين، بەڵكو سەيرى جوانى دەكەين لەو پەيكەرانەدا جوانى و هيچى تر.(لا489)
بەگشتى ئەم ڕۆمانە بە بڕواى من جگە لەوەى قسەكردنێكى جددى و فرەلايەنە لەسەر جوانى و هونەر بەتايبەت هونەرى شێوەكارى ئاوڕدانەوەشە لەو مێژووە خوێناوييەى كە دەرهەق بەمرۆڤ و جوانى كراوە لەم ولاَتەدا بانگەوازە بۆ دووبارە بنيات نانەوەى هونەرو پاراستنى لە فەوتان ڕاستكردنەوەى بيروڕا هەڵەكانە لەسەر جوانى و هونەرو هاندانە بۆ بۆ بينين و وردبوونەوەى زياتر و قوڵ بەيستراو بينراوەكانەوە، چونكە هەميشە بەشێك لە ڕاستى و جوانى دەڕوات و ڕودەكاتە شوێنێكە تر كەواتە دابەش كردن وگێڕانەوەى ئەو مێژووە دورو دڕێژە بە هونەر بەستنەوەى ژيان بە جوانيەوە هەوڵدانە بۆ زياتر هێنانەوەى هونەر بۆ ژيان و وتنى نەو تراوەكانە و بەستنەوەى تەواوى هونەرەكانە بەيەكتر(مۆسيقاو نيگار كێشان) دەبينين و دەبيستين و هەست بەجوانى دەكەين و دەبيينە پاسەوانى جوانى. بۆيە دواجار بەختيار عەلى پێمان دەڵێت (هونەر باڵدارێكى ئەفسانەى نەبينراوە، كە تەنها ئەوانە دەيبينن كە چاوێكى تر لە ناوەوەياندايە) هەرچەندە ژيان جۆرێك لەيارى كردنى ڕوداوەكانە لە گەڵ مرۆڤ دا هونەريش دەبێتە جۆرێك لە يارى بۆيە بيلخانۆف دەڵێت (دەبێت دانى پيا بنێن كە هونەر حەتمەن نزيكە لەياريەوە .....كە ئەمەش ژيان دروستى دەكاو...ديارى دەكا). shaxawan

٥-١١-٢٠٠٨
سه‌ره‌تا
Bachtyar Ali
Subjects
New Writing
Writing About
Theory Writing
Meeting
Poem
Novel
Published
Copyright© bachtyar-ali.com. All rights reserved.
Designed by AKAM EnG.