left top right
Bachtyar-Ali.COM
spacer4
arrow Contact GuestBook Gallery About About This Website Home right
under
 
ھەندێک تێبینی دەربارەی ئەم ماڵپەڕە
خوێنەری ئازیز … ئەم ماڵپەڕە بە مەبەستی ناساندنێکی سەرەتایی بۆ ھەندێک نوسین و چالاکی نوسەر دانراوە. لەم سایتەدا دەتوانن ھەندێک نمونە لە شیعرەکانی نوسەر و ھەندێک لاپەڕە لە ڕۆمانەکان بخوێننەوە، ھەروەھا ھەندێکی کەم لەو وتار و چاوپێکەوتنانەشمان داناوە کە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوبوونەتەوە، جگە لەوانە ھەندێک نوسینیشمان دەربارەی کارەکانی نوسەر کۆکردۆتەوە کە لێرەو لەوێ بڵاوکراونەتەوە. لە بەشی نوسینی نوێدا ھەردەم نوسراو و وتارە نوێکانی نوسەر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دادەگرین، بەڵام ئەم بابەتانە بۆ ھەمیشە لەسەر ماڵپەڕەکە نامێننەوەو تەنیا ماوەیەک دادەنرێن و دواتر لادەبرێن، چونکە لە ڕاستیدا بڕیارنییە ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت ببێتە جێگر و ئەلتەرناتیڤی کتێب. ئەم مەڵپەڕە ناو بە ناو بۆ ماوەی دیاریکراویش ھەندێک بابەت دادەبەزێنێت کە لە جێگای دیکەدا بڵاونەبوونەتەوە. تکامان وایە ھەر سایتێک یان بڵاوکراوەیەک مەبەستێتی بابەتێک لە بابەتەکانی ئەم ماڵپەڕە لای خۆی بڵاوبکاتەوە، پەیوەندی بە نوسەرەوە بکات، چونکە مافی بڵاوکردنەوەی ھەموو بەرھەمەکانی نوسەر پارێزراوە. لە ئێستادا ناتوانین لە ڕێگای ئەم ماڵپەڕەوە کتێبەکانی نوسەر بۆ خوێنەران دابینبکەین، ھەوڵدەدەین لە داھاتوودا بۆ خوێنەرانی ئەوروپا جۆرە میکانیزمێک بدۆزینەوە لە ڕێگایەوە کتێبە نوێکانی نوسەر، یاخود چاپە نوێکانی کتێبە کۆنەکان بە نرخێکی گونجاو بگاتە خوێنەران، ھەنوکە جۆرە ئەگەرێکی وامان لە بەردەستدا نییە، بۆیە تکامان وایە بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان پێوەنەکەن.
Bachtyar Ali
Subjects
New Writing
Writing About
Theory Writing
Meeting
Poem
Novel
h Copyright© bachtyar-ali.com. All rights reserved.
Designed by
AKAM EnG
.
h