left right
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ڕۆمانی
«غەزەل نوس و باغەکانی خەیاڵ»
ئەدیب نادر
http://kirkukartist.webs.com/nusin.htm
 
ئایا نوسەر یان هونەرمەند موڵکی میللەتە؟
بەختیار عەلی
٧-٩-٢٠١٠
   لە زۆر بۆنە و لە زۆر سەکۆ و لەگەلێک کاتی جیاجیادا، بەردەوام گوێمان لەو رستەیە دەبێت کە دەڵێت «نوسەران و هونەرمەندان موڵکی میللەتن». حەزناکەم ئەوە بشارمەوە کە منیش زۆر هۆ و زۆر بەهانەم هەیە گومانێکی قووڵم بەرامبەر ئەم ڕستەیە هەبێت. کێشەکە لەوەدایە زۆرجار ئەم ڕستەیە وەک بەڵگەنەویستێک وەرگیراوە، وەک ڕاستییەک کە هیچ دوودڵی و گومانێک قەبووڵ ناکات. لە ڕاستیدا ڕستەکە چەند دیوێکی هەیە، هەندێجار بەو مانایە بەکاردەهێنرێت کە نوسەر یان هونەرمەند موڵکی لایەنێکی سیاسی نییە و نابێت هێزێک وەک کەرەستەی ڕیکلام بەکاریبهێنێت.
ئەمە دیوە پۆزەتیڤ و باشەکەی ڕستەکەیە. بەڵام دیوە نێگەتیڤەکانی چەندین جار لەم دیوەی گەورەترن. بەدیوێکدا ئەم ڕستەیە، بۆئەوە بەکاردەهێنرێت، زۆر لە نوسەر و هونەرمەندان لە پاڵ ئەوەدا کە نابێت موڵکی هیچ هێزێکی سیاسی بن، خۆیان لە چەندین هەڵوێستی گرنگ بدزنەوە و بۆچوونیان بە تەمێکی سیاسی گەمارۆبدەن، بەچەشنێک مرۆڤ نەزانێت لە کویادا وەستاون. لە ڕاستیدا ئەمە جگە لە شێوەیەکی پەردەپۆشکراوی هەلپەرستی هیچی دی نییە کە لە ڕێگای وشەی میللەتەوە خۆمان لە هەڵبژاردن و بڕیاردان و خۆدیاریکردن بدزینەوە. درۆی گەورەی پشت ئەم ڕستەیە لە وشەی میللەتەوە دەست پێدەکات، چونکە لە جەوهەردا شتێک نییە ناوی ئینتیماکردنی گشتی بێت بۆ میللەت، میللەت جگە لە کۆمەڵێک دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و چینایەتی و فیکری گەورە گەورە هیچی دی نییە...

زیاتر بخوێنەوە...
 
هونەر و مێگەل
بەختیار عەلی
٧-٩-٢٠١٠
  ڕەنگە بەدەگمەن یەکێک سەروکارێکی لەگەڵ هونەردا هەبێت، نیگاری شەوە پر ئەستێرەکان و کێلگە زەردەکانی بەر بای ڤان کۆخی نەبینیبێت. بەڵام تەنیا کەسانێک کە ئەهلی هونەرن، لە هۆی گرنگی تابلۆکان دەزانن و تێدەگەن سیحری ڕاستەقینەیان لە کوێدایە..
دیارە هۆکاری نرخ و گرنگی تابلۆکان گەلێک زۆرن، بەڵام لە هەموویان گرنگتر، ئەوەیە ڤان کۆخ سروشتی وەک خۆی نیگار نەکردوە، کلاسیکییەکان هەر کات نیگارێکیان دەکێشا، هەوڵیاندەدا وێنەکەیان هاوشێوەی سروشت بێت، گرنگی هونەری نیگارکێشان لەوەدابوو، هونەرمەند سروشت وەک سروشت و شتەکانی دەوروبەریش وەک خۆیان نیگاربکاتەوە، واتە نیگارکێش ئەوەی نەدەکێشا کە خۆی دەیبینێت، بەڵکو ئەوەی دەکێشا کە شتەکان دەریاندەخست. مەبەست لە نیگارکێشان پاراستنی شێوەی دونیابوو وەک خۆی، پاراستنی دۆخ و دەرکەوتنی سروشتی شتەکان بوو، هونەرمەند بۆی نەبوو شتێک لە خۆیەوە داتاشێت، سیفەتێک ببەخشێتە بابەتەکان کە نیانە... کە شەپۆلی نوێ لە نیگارکێشاندا دەستی پێکرد، کە سێزان نیگاری سێوە بەناوبانگەکەی خۆی کێشا، کە ڤان کۆخ شەوە پڕ ئەستێرەکانی خۆی دروستکرد، ئیدی لەبەردەم سەردەمێکی تازەدا بووین، هونەرمەندان چیتر شتەکانیان...

زیاتر بخوێنەوە...
 
پێڵاوەکەی  سەندرێلا
بەختیار عەلی
٧-٩-٢٠١٠
    چیرۆکی سەندرێلا یەکێکە لەو چیرۆکانەی کە نامرێت، من لە هەموو قۆناغەکانی تەمەنمدا بیستوومە و ئێستاش هەر جارێک بکرێت بە فلیمێکی نوێ حەزدەکەم بیبینم. باوەڕناکەم هیچ کەسیش هەبێت چیرۆکەکەی نەبیستبێت، هەتا ئەوانەی نەخوێندەوارن، چیرۆکەکەیان بەدەمی یان لە ڕێگای سینەما و تەلەفزیۆنە بیستووە یان بینیوە. زۆر کەس ناوبانگ و بەردەوامی چیرۆکەکە دەگێڕنەوە بۆ ستراکتورە سادەکەی، ئەوەی چیرۆکی کچێک دەگێڕێتەوە، لە پێشچاوی خێزانەکەی خۆیدا بێڕێز تەماشادەکرێت و دواتر خەون بەوەوە دەبینێت لەو دۆزەخەی ماڵ ڕزگاری ببێت و بتوانێت وەک کچانی دی، جوانی خۆی دەرخات و لە ئاهەنگی گەورەدا سەمابکات. خەونەکەی سەندرێلا لە ڕێگای فریشتەیەکی دڵنەرمەوە دێتە دی و سەندرێلا ئەو هەلەی دەستدەکەوێت، بەسوار گالیسکەیەکی شاهانە بچێت بۆ یەکێک لە ئاهەنگە گەورەکانی کۆشک، کە تێیدا ئەمیری وڵات بۆ دەستگیران و هاوسەری پاشەڕۆژ دەگەڕێت. سەندرێلا لە ئاهەنگەکەدا سەرەنجی میری گەنج ڕادەکێشێت و لەگەڵیدا دەچێتە سەمایەکی دوورودرێژەوە، کاتێک لە مەستی ئەو سەمایە بەئاگادێتەوە کاتژمێر تەنیا چەند چرکەیەکی ماوە بۆ ئەو وادەیەی تێیدا فریشتە دڵپاکەکە بۆی داناوە و دەبێت هەموو جل و بەرگ و ئەمانەتەکانی بگێڕێتەوە. سەندرێلا لە ڕاکردندا تاکێک لە پێڵاوەکانی لێدەکەوێت و ئەو تاکە پێڵاوە دەبێت بە تەنیا ئاسەوار کە ئەمیر بە هەموو وڵاتدا دەیگێڕێت تا خاوەنەکەی دەدۆزێتەوە...

زیاتر بخوێنەوە...
 
 دەربارەی ئەدەبیاتی فڕین«١»
بەختیار عەلی
٧-٩-٢٠١٠
    لە رۆمانی هاری پۆتەر و زیندانەکەی ئەسکاپاندا، هاری یەکێک لە خاتوونە لووتبەرز و بەدهەواکان «خوشکەکەی فێرنۆن» کە گاڵتە بە دایک و بابی هاری دەکات هێند فوودەدات تا وەک دەبدەبە و بالۆنۆچکەیەکی لێدێت کە بەرزدەبێتەوە و بەرزدەبێتەوە و بەرزدەبێتەوە، تا وای لێدێت لە ئاسماندا وندەبێت و بە چاوان نابینرێت. ئەم دیمەنە ملیۆنەها مرۆڤ لە ڕۆمانەکەی هاری پۆتەردا خوێندویانەتەوە و ملیۆنەها لە بینەرانی فلیمەکەش بینیویانە، کاتی خۆی یەکێک لە ڕەخنەگران ڕای وابوو ڕیشەی ئەم دیمەنە دەشێت بگەڕێتەوە بۆ هەندێک دیمەنی ناو تۆم و جێری، کە تێیدا زیاد لە جارێک و لە ڕێگای چەندین فێڵ و هۆکاری جیاواز جیاوازەوە هەر یەک لە تۆم و جیری وەک خانمە پفکردوەکەی جوانا ڕۆلینگ و وەک میزەڵدانی منداڵان لە جێگای خۆیان بەرزدەبنەوە. خەیاڵی فڕین و بەرزبوونەوە لە زەوی خەیاڵێکی نوێ نییە، چیرۆکی مرۆڤ و فڕین ڕۆژانە دووبارەدەبێتەوە، ئێمە لە منداڵیمانەوە ڕۆژانە لە فیلمە کارتۆنەکاندا، لە حیکایەتەکاندا، لە سریالەکانی خەیاڵی زانستیدا چیرۆکی فڕین دەبینین و دەخوێنینەوە. لە فلیم و چیرۆکی منداڵاندا، لە فلیمەکانی ئەکشن و جوڵەدا، لە یارییە ئەلەکترۆنییەکاندا، فەنتازیای...

زیاتر بخوێنەوە...
 
Bachtyar Ali
Subjects
New Writing
Writing About
Theory Writing
Meeting
Poem
Novel
Published
Copyright© bachtyarali.com. All rights reserved.
Designed by AKAM EnG.